٢٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٨:٢٥
سیخوڕیی نوسینگە دیپڵۆماتیکەکانی عەڕەبستان لە وڵاتانی جیهان

کارناسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند نوسینگە دیپڵۆماتیکەکانی عەڕەبستان لە سەرانسەری جیهان سیخوڕی دەکەن.

گۆردۆن داف کارناسێکی سیاسیی ئەمریکی رۆژی دوشەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ کاناڵی پرێس تی وی بە ئاماژە بە کردەوە تێکدەرانەکانی عەڕەبستان لە سەرانسەری جیهان وتی: بە سەرنج دان بە پێشینەی  نوسینگە دیپڵۆماتیکەکانی عەڕەبستان بۆ ئەنجام دانی کاری سیخوڕی لە سەرانسەری جیهان، پێش بینی دەکرا ئەو وڵاتە لە عێراق توشی گێچەڵ بێ.

داف وتیشی: باڵوێزخانەی عەڕەبستان لە ئەمریکا یەکێک لە گەورەترین ناوەندە سیخوڕییەکانی جیهانە کە لەوێ دا پیلانی تەواوی کردەوە تێکدەرانەکان دادەڕشترێ.

ئەو کارناسە سیاسییەی ئەمریکا بە ئاماژە بە پاڵپشتییە دارایی و سەربازییەکانی عەڕەبستان لە تیرۆریستانی داعش جەختی کرد،باڵوێزخانەی عەڕەبستان لە ئەردەن وەکو ناوەندێکی  سەرکردایەتی یارمەتییەکان بە گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریا هەڵسوکەوت دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی یەکشەممە لە نامەیەکی فەرمی دا داوای لە عەڕەبستان کرد "سامر سوهبان" باڵوێزی خۆی لە بەغدا بگۆڕێت.

عێراقییەکان باڵوێزی ڕیاز لە بەغدا وەکو گرێژەنەی عەڕەبستان و گروپی تیرۆریستی داعش دەزانن...

کۆتایی کورتە نامە/310